سەدر پێشنیاری پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ یاسای ئاسایشی خۆراک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕیاری پەرلەمانی عێراق لەسەر پەسەند کردنی یاسای ئاسایشی خۆراک سەرکەوتنێکیترە بە واتای چاکسازی دێت، بۆ تەواوی خەڵکی دەسەلمێنێت پەرلەمان بهێزێکی تایبەتی هەیە لە پێشوو بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا.

نیگەرانی خۆی سەبارەت بە گەندەڵکاران لە جێبەجێکردنی یاساکە دەربڕی، وتیشی سەدر لە ئێستادا هیچ وەزارەتێکی نییە.

وتیشی پێشنیار دەکەم، بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی چاودێری و پەیوەندیدار لە لایەن پەرلەمانەوە، بۆ ڕێگریکردن لە دەستکاریکردنی ئەم یاسایە و گەندەڵی کردن لە جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای ئاسایشی خۆراک، ئەگەر نا جارێکیتر مافی خەڵک دەفەوتێت، منیش هەموو ئەوانە ئاشکرا دەکەم کە دەبنە هۆی یاری کردن بە قوتی خەڵک.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا