هێشتا پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامی هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامی هەیە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، تا 16ی ئاداری ئەمساڵ، بڕی 76 ملیۆن و 602 هەزار و 348 لیتر نەوتی سپی ماڵان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی دوایین داتای وەزارەت، لە پارێزگای هەولێر 34 ملیۆن و 781 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی بەسەر 173 هەزار و 908 خێزاندا دابەشکراوە.

لەلایەکی دیکەوە لە پارێزگای سلێمانی، 24 ملیۆن و 97 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی بەسەر 120 هەزار و 489 خێزاندا دابەشکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە وا وەرزی بەهار دەستپێدەکات و وەرزی زستان کۆتایی پێدێت، کەچی هێشتا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان سودمەند نەبوون لەو بەرمیلە نەوتەی دابەش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا