تاكۆتایی ئەمساڵ پردی دەربەندی رانیە تەواودەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێكردنی ڕاپەڕین دەڵێت، وابڕیارە تاكۆتایی ئەمساڵ پردی دەربەندی رانیە تەواودەبێت.

ئومێد حەمە عەلی بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێكردنی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: پردی دەربەندی ڕانیە دڕێژیەكەی 420 مەترە لە ئێستا دا 290مەتری تەواو بوە و 50مەتری تریش وابریارە لە ڕوژانی داهاتوو كۆنكریت كردنی دەست پێ بكات بەشێوەیەكی زۆرباش بەڕێوە دەچێت.

وتیشی: بەشێكی تری بۆ زیادكراوە ئەویش سەوزكردن ئەوبەشەیەكە دەكەوێتە بەری ناحیەی بنگرد ئەمەش لە ڕوی گەشتیارییەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵ كارەكانی پردەكە تەواو ببێت.

پردی دەربەندی ڕانیە ئیدارەی ڕانیە و پشدەر و بتوێن دەبەستێتەوە بە قەزای دووكان و پارێزگای سلێمانی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا