بەریتانیا ڕەخنەی توند لەیاسای بەتاوان ناساندنی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا ڕەخنەی لە پەسەندکردنی یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق گرت لەگەڵ ئیسرائیل و داوای لە حکومەتی بەریتانیا کرد عێراق لەم یاسا ترسناکە پاشگەزبکاتەوە.

دەیڤد لامی، وتەبێژی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو یاسایەی پەرلەمانی عێراق پەسەندیکرد لەبارەی بەتاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل، بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو جێی ترس و نیگەرانییە”.

وتیشی، “عێراق یاسایەکی پەسەندکردووە کە دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئەو کەسانەی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە”.

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە بەریتانیا بەپەلە هێزی دیپلۆماسی خۆی بەکاربهێنێت بۆ پاشگەزکردنەوەی عێراق لەو یاسا ترسناکە.

ئەم ڕەخنە و هۆشدارییانەی دەیڤد لامی لەکاتێکدایە، پێشتریش ئەمریکا نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە یاسای بەتاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی”.

ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بەتاوان ناساندنی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا بەکۆی دەنگ پەسەندکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا