پاسپۆرتی سلێمانی: لەم کاتانەدا مامەڵەی پاسپۆرت ڕادەگیرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەک بۆ ئەو ھاووڵاتیانە بڵاودەکاتەوە کە بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت سەردانی بەڕێوبەرایەتی دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “ئاگاداری سەرجەم ھاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بەهۆی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەی، ڕۆژی شەممە 20 ـ 8 ــ 2022، لەکاتژمێر 7:30ی سەرلەبەیانییەوە تا کاتژمێر 10:30 هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، کە تا 27 مانگ دەخایەنێت، جگە لە 26ی مانگ کە ڕۆژی هەینی دەکات، ئەو حەوت ڕۆژەی تر هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت”.

دەشڵێت، “بۆیە ھەر ھاووڵاتیەک کاری لای سکاڵانووسەکان ھەیە بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت تا دوای کاتژمێر (10:30) ھێڵی ئینتەرنێتیان نابێت، بۆ ئاگاداریتان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا