پۆڵه‌تیك پرێس:
خێزانێكی هه‌رێمی كوردستان فڕۆكه‌یه‌ك به كرێده‌گرن و به‌ناوی شاندی دیبلۆماتییه‌وه ده‌چنه ئه‌ڵمانیا به‌ڵام له‌وێ ده‌ستگیرده‌كرێن.
میدیای ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، خێزانێكی كورد كه له‌عێراقه‌وه چوونه‌ته توركیا، فڕۆكه‌یه‌كیان به كرێ به 60 هه‌زار یۆرۆ به كرێ گرتووه و چونه‌ته ئه‌ڵمانیا، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی میونشن خێزانه‌كه وتویانه شاندی دیبلۆماتین به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
پۆڵه‌تیك پرێس ناسنامه‌ی خێزانه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه بریتین له باوكێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی 44 ساڵه، هاوكات دوو منداڵه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نیان 12 ساڵ و حه‌وت ساڵه.
له فڕۆكه‌خانه‌ی میونشن خێزانه‌كه وه‌ك شاندی دیبلۆماتی خۆیان ناساندوه، به‌ڵام كاتێك به زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی پرسیاریان لێكراوه نه‌یانزانیوه وه‌ڵامبده‌نه‌وه، بۆیه پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون و ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵده‌كرێت.