سوپای پاسدارانی ئێران هێرشەکانی بۆسەر خاکی هەرێم ڕادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای کرد، لە بەیانی ئەمڕۆوە هێرشەکانیان بۆسەر خاکی هەرێم ڕاگرتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2022 میدیای نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، سوپای پاسداران هێرشەکانی بۆسەر پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناو خاکی هەرێم ڕاگرتووە.

وتیشی، دەستپێکردنەوە و نەکردنەوەی هێرشەکانی سوپای پاسداران پەیوەندی بە مامەڵەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر بەرپرسانی هەرێم ڕێگە لە چالاکی پارتەکانی دژی دەسەڵاتی ئێران بگرن، ئەوا ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت، ئەگەرنا جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بەو پارتانە دەستپێدەکاتەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا