نرخی نەوت لە بەرزیدا مایەوە

پۆڵەتیك پرێس

هاوشێوەی رۆژی رابردو نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە بەرزیدا مایەوەو یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 90 دۆلارو 30 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل نەوت بە 86 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەراورد بە ساڵانی رابردو بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووەو بۆیەكەمجار نرخەكەی 90 دۆلاری تێپەڕاندووە.

لە ماوەی رابردوشدا بەرپرسانی نەوتی عێراقی پێشبینی ئەوەیان كردبوو نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بگاتە 100 دۆلاری ئەمریكی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا