رێبەر ئەحمەد: لە نزیكترین كاتدا یاسای هەڵگرتنی چەك دەخرێتە بواری جێبەجێكردن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری پرسەی هەردوو مامۆستایان (دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان) كرد، كە دوێنی لە رووداوێكدا بەدەستی قوتابییەكەوە كوژران، وەزیری ناوخۆ لە چوارچێوەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هەموومان داوا لە دادگا دەكەین ئەو بابەتە یەكلایی بكاتەوە”.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند، لەماوەی رابردوودا یاسایەكی نوێی چەكمان لە پەرلەماندا تێپەڕاند، بۆ ئەمە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر رژدە بۆ ئەوەی ئەم یاسایە لە نزیكترین كاتدا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

رێبەر ئەحمەد روونیكردەوە، یاسای نوێی هەڵگرتنی چەك لە چەند رۆژی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەو شوێنانەی چەكی لێدەفرۆشرێت، رێكدەخرێنەوە، بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی مۆڵەتیان بۆ دروست دەكرێت.

دەشڵێت: بۆ داواكردنی مۆڵەتی چەك، چەند رێكارێكی ئیداری، یاسایی و تەندروستی هەیە، هەر شوێنێكیش بەدەر لەو رێكارانە چەك بفرۆشێت، سزای یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

وەزیری ناوخۆ ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتی رێكخستنەوەی ئەم بابەتانە كۆتایی بەم رووداوانە نایەت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، هەندێك پەیج بۆ زۆر شتی ناڕەوا كار دەكەن، یەكێك لەوانە پڕوپاگەندە و فرۆشتنی چەك، بۆ ئەمە داوامان لە پۆلیس و ئاسایش كردووە بە زووترین كات ئەو پەیجانە دیاری بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا