سودانی و ئەمینداری گشتی ناتۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی سودانی ئاماژەی بەوەکرد، لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی نێوان وڵاتانی ناتۆ و عێراق کراوە بەتایبەتی لەبواری ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر.

هاوکات، هەردوولا تێڕوانینی خۆیان لەبارەی ئەرکی ناتۆ لە عێراق ئاڵوگۆڕکرد لەچوارچێوەی ڕاوێژکاری و مەشقکردن بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا