پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانی ئۆكرانیا بڕیاری سزادانی ئێرانی بۆ ماوەی 50 ساڵ پەسەند كرد.
پەرلەمانی ئۆكرانیا رایگەیاند، لە دانیشتنی پەرلەماندا بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا پەسەندكرا.
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، رەشنووسی ئەو بڕیارەی پێشكەشی پەرلەمان كردبوو كە سزای ئابووری و چەند سزایەكی دیكە دژی ئێران لەخۆ دەگرێت.
بەپێی رەشنووسەكە سزاكان بۆ ماوەی 50 ساڵ بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێن و لەنێو رێكارەكانی سنوورداركردندا، هەریەك لە قەدەغەكردنی تەواوەتی بازرگانی لەگەڵ وڵاتەكە و راگرتنی ترانزێتی سەرچاوە بە خاكی ئۆكرانیا، گەشتە ئاسمانییەكان و گواستنەوە لەرێگەی ئاسمان و خاكی ئۆكرانیاوە لەخۆ دەگرێت.
پێشتر ئۆكرانیا چەند جارێك ئەوەی راگەیاندبوو كە رووسیا بەدرۆنی ئێرانی هێرشی كردووەتە سەر خاكی ئۆكرانیا، ئەگەرچی ئێران رەتیدەكاتەوە، بەڵام ئۆكرانیا سوورە لەسەرئەوەی كە رووسیا درۆنی ئێرانی دژی ئەو وڵاتە بەكاردەهێنێت.