وەزارەتی كارەبا لەبارەی پێوەری زیرەك بڕیارێك دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی وادەی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەكی كارەبا.

ئەمڕۆ چوار شەممە 14ی تەموزی 2021، لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند “بە بڕیاری وەزیری کارەبا، بڕیارە ماوەی کوژانەوەی پێوەری زیرەک لە 45 خولەک بۆ 20 خولەک کەم بکرێتەوە”.

لەراگەیەندراوەكەدا داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکەن پابەندی ئەو بڕە کارەبایە بن، کە بۆیان دیاریکراوە و لە کاتی کوژانەوەشی، تەنیا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پێوەری زیرەکەوە بکەن.

پێوەری زیرەك بە یەكێك لە پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا دادەنرێت بۆ رێگریكردن لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا، پرۆژەكەش لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە دەست بەدانانی كراوە، بەپێی ئەم پێوەرە هەر هاوبەشێكی كارەبا زیاتر لە رێژەی دیاری كراو كارەبا بەكاربهێنێت جاری یەكەم بۆ ماوەی 45 چركە كارەباكەی دەكوژێتەوەو لەجاری دووەمدا كاتی كوژانەوەكە زیاتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا