وەزارەتی كارەبا داوای پارە لەهاوڵاتیان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزارەتی كارەبای هەرێم لەبارەی نەدانی پارەی پسوڵەی كارەبا رونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت “كارەباكانیان دەبڕدرێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەموزری 2021، وەزارەتی كارەبا لەرونكردنەوەیەكدا رایگەیاند “هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە”.

لەرونكردنەوەكەی وەزارەتدا هاتووە، تائێستا لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە.

وەزارەتی كارەبا داوا لەهاوبەشانی كارەبا دەكات بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەت بن،ئاگاداریان دەكەنەوە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا