پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازیی نێوان پێوەری میکانیکی و پێوەری زیرەکی کارەبا بڵاودەكاتەوە و لە بەگوێرەی جیاوازییەكان پێوەری زیرەک زۆر به قورسی ده‌ستكاری ده‌كرێت و به هه‌ر ده‌ستكاری كردنێت سه‌رنته‌ری زیانیارییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دانانی پێوەری زیرەک لە یەکەم هەنگاودا بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری لە نرخی كارەبادا بکرێت، 70%ی کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات و دوای نزیکەی ساڵێک تەواوی کێشەکان چارەسەر دەکات.
وتیشی، زیاتر لە 650 هەزار هاوبەشی كارەبا لەهەرێمی كوردستان پێوەری زیرەكیان بۆبەستراوەو بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ تەواوبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەزیادكردنی رێژەی كارەبا پڕۆژەی پێوەری زیرەك كۆتایی بەهەموو سەرپێچییەك دێنێت و لەهەر جێگایەك كێشە لەكارەبادا دروست ببێت دەتوانرێت بەزووترین كات چارەسەربكرێت.
جیاوازی نێوان پێوه‌ری میكانیكی و پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بەم جۆرە جیاكراوەتەوە:
پێوه‌ری میكانیكی ئاسایی ماڵان:
1 – ته‌نیا خه‌رجی كاره‌با تۆمارده‌كات و مێژوو و به‌رواری له‌سه‌ر نیه.
2 – بۆ پشكنین ده‌بێت بیكه‌یته‌وه و سه‌یری بكه‌یت.
3- ناتوانین له‌دووره‌وه په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌یت، له ناوه‌وه برێكه‌ری تێدانیه بۆ كوژاندنه‌وه.
4- تۆماركه‌ری ( Export و Import ) تێدانیه.
5- نا‌توانیت له دووره‌وه بیكوژێنیته‌وه.
6- به ئاساندنی ده‌ستكاری ده‌كرێت و فێڵی تێدا ده‌كرێت.
7- خوێندنه‌وه‌ی ڤۆڵتیه‌و ته‌یار و رووداوه‌كان تۆمار ناكات.
كاركردنی پێوه‌ری زیره‌ك:
1 -به‌كارهێنانی كاره‌با تۆمار ده‌كات و به‌روارو كاتی له‌سه‌ره.
2- ده‌توانێت (Export و Import) تۆمار بكات.
3- پێویستی به‌سه‌یر كردن نیه.
4- ده‌توانیت له‌دووره‌وه په‌یوه‌ندی به پێوه‌ره‌وه بكه‌یت و هه‌موو زانیارییه پێویسته‌كان (ڤۆڵتیه/ ته‌یار، فریكوێنسی) تۆمار ده‌كات.
5- به‌ئاسانی ده‌توانیت داتا‌و زانیاری بۆ بنێریت و لێوه‌ربگریت و له هه‌ر كاتێكدا چ زانیارییه‌كت بوێت ده‌توانین لێی وه‌ربگیرێت.
6- له‌ناوه‌وه برێكه‌ری تێدایه، ده‌توانیت له دووره‌وه بیكوژێنیته‌وه.
7- زۆر به قورسی ده‌ستكاری ده‌كرێت و به هه‌ر ده‌ستكاری كردنێت سه‌رنته‌ری زیانیارییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.