پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، هۆكاری پچڕنی كارەبای ناحیەی كانی ماسێ بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە ڕوویداوە.
وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بلاویكردەوە، دوای ئەوەی ھێڵی ٣٣ کەی ڤی لە وێستگەی سەرسنگ بۆ کانی ماسێ لەکارکەوت لە ئەنجامی شەڕی نێوان چەکدارەکانی پەکەکە و سوپای توركیا بووە، بەڵام لەئێستادا كێشەكە چارەسەركراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئیدانەی هەر پێشهات و رووداوێكی نەخوازراو دەكەن، كە دەبێتە ئارامی ناوچەكە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لهسنوری ناحیهی كانی ماسی له پارێزگای دهۆك، بۆمبێك لهجۆری TNT بهتیمێكی چاككردنهوهی كارهبا تهقیهوه و بهوهۆیهوه سێ برینداری لێكهوتهوه.