ئاماری بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا بەردەوامی هەیە و تائێستاش زیاتر لە 240 هەزار پێوەرمان بەستووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، تا ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی 244 هەزار پێوەر بۆ هاوبەشانی كارەبا بەستراوە و پرۆسەكەش بەردەوامی هەیە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر گەركێك پێوەرەكەی بۆ ببەسترێت لەمەودوا پسوڵەی تایبەتیان بۆ چاپ دەكرێت تا لەو رێگەیەوە پارەی كارەبا بدەن، ئامانج لە بەستنی پێوەرەكەش بەمەبەستی رێكخستنەوەو باشتركردنی كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیانە.

پێوەری زیرەك بە یەكێك لە پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا دادەنرێت بۆ رێگریكردن لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا، پرۆژەكەش لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە دەست بەدانانی كراوە، بەپێی ئەم پێوەرە هەر هاوبەشێكی كارەبا زیاتر لە رێژەی دیاری كراو كارەبا بەكاربهێنێت جاری یەكەم بۆ ماوەی 45 چركە كارەباكەی دەكوژێتەوەو لەجاری دووەمدا كاتی كوژانەوەكە زیاتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا