یەكگرتوو هەوڵی بەستنی هاوپەیمانی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانی لەگەڵ حزب و لایەنی سیاسی دیكە ببەستێت.

هێمن ئەسكەندەر بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “بیرمان لە بەستنی هاوپەیمانێتی كردووەتەوە، دەستپێشخەریمان هەبووە بۆ لایەنی دیكە و هەروەها لایەنی دیكەش دەستپێشخەری هەبووە بۆ ئێمە هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆ و دانووستانین جارێ زووە بزانین لەگەڵ كێ هاوپەیمانی دەبەستین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەم هەڵبژاردنەدا هەلی بردنەوەی حزبە بچوكەكان كەمترە، بۆیە بەهێزترین بژاردەی ئەوان بەستنی هاوپەیمانێتییە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەكان، “هێڵی سوورمان لەسەر هیچ لایەنێك نییە بە یەكێتی و پارتیشەوە، هەرچەندە پێشتر یەك دوو ئەزمونی خراپمان هەبوو لەگەڵ حزبەكانی دەسەڵات هەوڵدەدەین ئەمجارە ئەو ئەزموونە خراپانە دووبارە نەبێتەوە”.

پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رۆژی 9 تاوەكو 16ی ئەم مانگەی وەك وادەی تۆماركردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ دیاریكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا