عێراق بوو بە ئەندام لە سندوقی بانکی ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سندوقی عێراقی بۆ گەشەپێدانی دەرەکی لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، عێراق بوو بە ئەندام لە سندوقی بانکی ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوە.

سندوقی عێراقی بۆ گەشەپێدانی دەرەکی لە وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیماننانەی بەئەندامبوونی عێراقی لەو بانکە پەسەندکرد و دوای ماوەیەکی زۆر گفتوگۆ و دانوستان و پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگە و پێداویستییە فەرمییەکان، عێراق بوو بە ئەندام لە سندوقی بانکی ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان”.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئەم هەنگاوە گرنگە و کاریگەری زۆری لەسەر پڕۆژەکانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە دەبێت، چونکە ئەو بانکە ڕۆڵی لە پارەدارکردنی گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و سەرجەم کەرتەکانی دیکەی عێراق دەبێت.

سندوقی بانکی ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوە، بارەگاکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و تایبەتە بە ڕاوێژی بونیاتنانی ئابوری بازاڕ و پاڵپشتی وەبەرهێنانی ئەو وڵاتانەی تێیدا سوودمەندن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا