ژمارەی قوربانییەكان بەهۆی شەڕەكانی سوریا گەیشتە 387 هەزار كەس

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی دواین ئامار، لەماوەی نۆی ساڵی رابردوو، بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەكان، ژمارەی قوربانییەكان لەسوریا گەیشتووەتە 387 هەزار كەس.

هەر بەپێی ئامارەكان، كە لە راپۆرتێك خراوەتە ڕوو، ئامارەكەش لە لە 15 ی ئازاری 2011 ەوە دەستیپێكردووە، لەو 116 هەزار كەسە 911 كەسی مەدەنی بوون‌و لە 22 هەزار و 149 منداڵ بوون.

هەروەها لەو ژمارەیە زیاتر لە 130 هەزار و 500 چەكداری سوپای سوریا و هێزە ئۆپۆزیۆنەكان كوژراون، هاوكات هەزار و 703 چەكداری حیزبوڵڵای لوبنانیش، كە ئەندامەكانیان لەساڵی 2013 ەوە دەستیان لە شەڕەكانی ناو سووریادا هەیە كوژراون .

بەگشتیش 8462 كەس لە خەڵكی بیانی، كە پشتگری سوپای سوریایان كردووە، كوژراون‌و 202 سەربازی توركیش هەر لەسوریا كوژراون.

لەساڵی 2011وە شۆڕشی گەلانی سوریا دژی رژێمی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا دەستیپێكردووەو تائێستاش بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا