سوریا تاقیگەی ئەو چەكانەبو رووسیا لە شەڕی ئۆكرانیادا بەكاری دەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سایتی مۆنیتۆر لە بارەی‌ شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا راپۆرتێكی بڵاوكردوەتەوە، تێیدا باسی لەوەكردوە، رووسیا ماوەی‌ چەند ساڵێكە خۆی بۆ ئەم شەڕە ئامادەكردوە و باس لەوەشدەكات شەڕی سوریا خێری بۆ رووسیا تێدابوو چونكە لەو شەڕەدا سوپای رووسیا مەشق و راهێنانیان كردوە و بە شێوەی كردەیی لەسەر زەمین چەكەكانیان تاقیكردووەتەوە.

بەكارهێنانی چەكە رووسییەكان لە شەڕی ئۆكرانیادا، دوای تاقیكردنەوەی‌ چەكەكانی دێت كە لە ساڵی 2015وە لە سوریا تاقی دەكرێنەوە.

بەپێی وتەی سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری روسیا كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تەمموزی رابوردو، لە ساڵی 2015وە، روسیا لە سوریا 320 جۆر چەكی تاقیكردوەتەوە.

لەوكاتەوەی‌ رووسیا هاتە ناو شەڕی سوریاوە، هەناردەكردنی چەكی رووسی بۆ 14,5 ملیار دۆلار بەرزبویەوە لەكاتێكدا پێشتر 10,3 ملیار دۆلار تێنەدەپەڕی.

فلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا لە وتەیەكدا ئاشكرایكردوە، ئەو چەكە نوێیانەی‌ لە بەردەست سوپادایە، لە سوریا ئەزمون كراون و ئەنجامی باشیان بە دەستەوە داوە، هەرچەندە پێشتر رەتیكردبوەوە سوریا وەك كێڵگەی‌ تاقیكردنەوەی‌ چەكەكانیان بەكاربهێنن.

لەشەڕی ئۆكرانیادا، دیمەنەكانی وێرانكاری و ئاماژەی‌ بە كارهێنانی چەك و چۆڵی هێشویی و بەرمیلی تەقینەوەو موشەكی ئاسایی بینرا، بەپێی راپۆرتی روانگەی‌ سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ كە لە مانگی ئابی 2019دا بڵاویكردوەتەوە هەمان شتیش لە شەڕی سوریادا بەكارهاتوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا