پۆڵەتیك پرێس
میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە، فڕۆكەیەكی پشكنینی ئەمریكا لە باكوری رۆژهەڵاتی وڵاتەكەیاندا كەوتووەتەخوارەوە.
رۆژی پێنج شەممە میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە، فڕۆكەیەكی پشكنینی ئەمریكی لە گوندی ئەلدەردەرییەی سەر بە ناوچەی تەل تەمر كەوتووەتەخوارەوە.
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی هاوار لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە رایگەیاند: هێزە ئەمنییەكانی ناوچەی تل تەمر لە گوندی عەین ئەلعەبد لە رۆژهەڵاتی ناوچەكەدا فڕۆكەیەكی پشكنینی نەناسراویان دۆزیوەتەوە، كەوتووەتە خوارەوە.
بە وتەی سەرچاوەكە، رووداوەكە سەر لە ئێوارەی رۆژی چوارەشەممە روویداوە، هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار تائێستا ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.