سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس
یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان یاداشتێك پێشكەش بەپەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەن،سكرتێری یەكێتییەكەش دەڵێت: ئەگەر وەڵاممان نەدانەوە سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار دەكەن.

سامان حسێن لێپرسراوی گشتی یەكێتی كەمئەندامان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بڕینی یەك ساڵی موچەی كەمئەندامان بە بێ هیچ نووسراوێكی فەرمی نایاساییە، ئێمە لە چاودێری كۆمەڵایەتییەوە پێیان راگەیاندین بە تەلەفونێك پێیان وتوون لە كاتی لیستی موچە پێیان وتون مانگی 10ی ساڵی 2019 بكەن بەلیستی موچەی ساڵی 2020 ، بەم پێیەش یەك ساڵ ئەو موچە هاوكارییەی، كە هەیە كۆتایی پێهاتووە.

لێپرسراوی یەكێتی كەمئەندامان ئاماژەی بەوەشكرد، برینی موچەی هاوكاری 90 هەزار كەمئەندام نیگەرانی دروستكردووە لای سەرجەم كەمئەندامان، بە بێ ئەوەی هیچ ڕونكردنەوەیەك بدرێت ئایا ئەو یەك ساڵە پاشەكەوت دەكرێت، یان دەیبڕن، بۆیە رۆژی یەك شەممە یاداشتێك پێشكەش بە پەرلەمانی كوردستان و بە جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەین، كە دەبێت لە 15 رۆژدا وەڵامی ئەو یاداشتنامەمان بدەنەوە

هەروەها وتیشی: ئەگەر تا ئەو وادەیەی دیاریمان كردووە، وەڵاممان نەدەنەوە ئەوا بە دڵنیایی ئێمە لە دادگا سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكەین، بۆ ئەوەی چارەنووسی ئەو ساڵە بزانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا