وادەی قەدەغەكردنی راوەماسی راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ‌ مانگ راوەماسی لە هەرێمی كوردستان قەدەغە بكات.

لە نوسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی كشتوكاڵی لە هەرێم كردوە تیایدا ئاماژەی بەوەكردوە، بڕیاریانداوە بە قەدەغەكردنی راوەماسی لە بەرواری 5_3_2022 تا 15_6_2022، لە گشت پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە هەموو شێوازەكانی راوكردن و لە بەرواری 16-6 راوكردن ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە كە لە گشت وەرزەكانی ساڵدا راوكردنی بە كۆمەڵ وەك تۆڕی كون ورد و كارەباو مادە ژەهراوەییەكان و تەقەمەنییەكان قەدەغەیە.

ساڵانە بەمەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و زۆربوونیان، لە وەرزی گەرادانان ڕاوكردنی ماسی ڕادەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا