پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكى لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، بڕیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى غازى ماڵان بڕیارێكى ناڕه‌وایه و له قازانجى كۆمپانیاكانه.
ڕۆژی دوشه‌ممه، به‌ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فونى له لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانه‌وه نرخی یەك بوتڵ غاز بۆ هەشت هەزار و 500 دینار بەرز كرایه‌وه، كه پێشتر به حه‌وت هه‌زار و 500 دینار بوو، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى لاى هاوڵاتیان دروستكردووه.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی به پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، به‌دواداچونیان بۆ پرسى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى غازى ماڵان كردووه،كه ته‌نها به په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فونى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بڕیارى له‌سه‌ردراوه.
وتیشى، وه‌ك ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كه ته‌نها ده‌سه‌ڵاتى چاودێریكردنێكى دیاریكراومان هه‌یه له‌سنورى پارێزگاكاندا، به‌ڵام بڕیاره‌كه ناڕه‌وایه و به‌نوسراو نییه، له‌ئێستادا ئه‌و بڕه غازه‌ى به كۆمپانیاكان ده‌درێت سه‌رباری ئه‌وه‌ى قازانجێكى زۆر به رێژه‌ى 3%ى بۆدانراوه، ده‌توانرێت بازرگانى پێوه‌بكات.
كەریم عەلی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “به‌بێ ره‌چاوكردنى خراپى دۆخى هاوڵاتیان هه‌زار دینار خراوه‌ته سه‌ر نرخى پێشترى و به گرانتر به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێته‌وه، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه بڕێك غاز له كه‌ركوكه‌وه دێته هه‌رێم و له عێراقه‌وه نرخه‌كه‌ى بۆدیاریكراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان به‌و بڕیاره نرخى ئه‌و غازه‌شى به‌رزكردووه‌ته‌وه و سه‌رانه له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت”.
به‌وته‌ى سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە بڕیاره‌كه ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى كۆمپانیاكانه، له‌كاتێكدا كۆمپانیاكه ته‌نده‌ره‌كه‌ى كۆتایى هاتووه، به‌ڵام به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایى ته‌نده‌ره‌كه‌ى بۆ نوێكراوه‌ته‌وه.