پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی بەرکەوتەی ئاوی عێراق، بەغدا ڕوو لە سوریا و تورکیا دەکات .
عەلی ڕازی، وتەبێژی وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی:”خەزێنەی ئاو لە ئێستادا لە بەنداو و کۆگاکاندا زۆر باشە، بەجۆرێک بەتەواوی بەشی وەرزی کشتوکاڵی هاوینی ئەمساڵ دەکات، هەروەها بەشی یەکەم ئاودێری وەرزی زستانی داهاتووش دەکات”
وتیشی:”تیمێکی تەکنیکی لە ئێستادا لە تورکیایە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک، کە گرنگترینیان بەردانەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە و فوراتە، هەروەها دۆسیەی پرۆتۆکۆلی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بەشی ئاوی عێراق لە ڕووباری دیجلە و هەروەها ناوەندی توێژینەوەی هاوبەشیی هەردوولا”.
وتیشی ” مانگێک لەمەوبەر کۆبونەوەیەک لەگەڵ لایەنی سوریا ئەنجامدراو پێویستە لەسەرەتای مانگی تەمموزدا کۆبوونەوەیەکی دیکە لە بەغدا یان دیمەشق ئەنجام بدرێت بۆ تاوتوێکردنی پێداویستی ئاو ” .
پێشتر مەنسور بوعەیجی، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوی پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا لەوەی قەیرانی ئاو ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.