ئەمریکا ئۆکرانیا لە هێرشەکانی ڕوسیا لە وەرزی بەهاردا ئاگادار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 
بەرپرسێکى باڵای ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئۆکرانیا کە لە وەرزی بەهاردا رووسیا خۆی بۆ هێرشێکى قورسی شۆکهێنەر بۆسەر ئۆکرانیا ئامادە دەکات.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەی نێوان سەرۆکی ئۆکرانیا و بەڕێوبەری سی ئای ئەی باس لەوە کراوە کە لە وەرزی بەهاردا روسیا خۆی بۆ هێرشێکى چڕو بەرفراوان ئامادە دەکات.
رۆژنامەکە باسی لەوە کردوە، کە بیل بێرنزی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی ئەمریکی هەفتەی ڕابردوو لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا چاوی بە سەرۆکى ئۆکرانیا کەوتووەو کۆبوونەتەوە، تیایدا باس لە چاوەڕوانییەکانی ئەمریکا کراوە بۆ پلاندانانی بەرەکانی شەڕی ڕووسیا لە بەهاردا و سەرۆکی ئۆکرانیای ئاگادارکردۆتەوە.
بێرنز، دیپلۆماتکارێکی دێرین و شارەزای ئەمریکایە کە بووەتە دیپلۆماتکارێکی متمانەپێکراوی ئیدارەى بایدن لە ئۆکرانیا و تائێستا چەند جارێک سەردانى ئۆکرانیای کردوە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی جەنگی ئۆکرانیاو روسیا.
 پنتاگۆن هەفتەى رابردوو پاکێجێکی ئەمنی بە بڕی ٢.٥ ملیار دۆلاری بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند کە دووەم گەورەترین هاوکاری گەورەیە کە تا ئێستا لەلایەن ئەمریکاوە ڕاگەیەندراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا