كۆرۆنا كردیە ملیاردێر

پۆڵەتیك پرێس:

بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی هۆڵەكانی لەشجوانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە بنەڕەتەوە شێوازی كارەكانی گۆڕی لەگەڵ رۆشتنی ملیۆنان كەس بۆ وەرزشی نێو ماڵ لە بری هۆڵەكانی لەشجوانی.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی كۆرۆنا لە ئەمریكا لە مانگی ئاداری رابردوو كۆمپانیای پێلۆتۆن تایبەت بە دروستكردنی ئامێری راهێنانی وەرزشی، داهاتی جۆن فولی خاوەنەكەی زیاتر بووە و بووە یەكێك لە ملیاردێرە نوێیەكان لە جیهانی دارایی و كاری ئەمریكیدا.

پێش نزیكەی حەوت ساڵ فولی دەستیكرد بە كاری پشتیوانی دارایی كە تەنها توانی نزیكەی 307 دۆلار كۆبكاتەوە، بەڵام ئێستا كۆمپانیاكەی داهاتی ساڵانەی بە ملیارات دۆلارە بەپێی راپۆرتی بلۆمبێرگ.

پشكەكانی كۆمپانیاكە بەرزبووەتەوە بە رێژەی 350% لە مانگی ئادارەوە و سامانی خاوەنەكەی لە ملیارێك دۆلاری تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە 1.2 ملیار دۆلار.

لە حوزەیرانی رابردوودا فرۆشی كۆمپانیاكە گەیشتووەتە 3.65 ملیۆن دۆلار، ژمارەیەك كە خۆی پێشبینی نەكردووە پێش دوو ساڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا