پەرلەمانتارێکی یەکێتی: نەوتمان نەمێنێ یەکڕیزی حیزبەکان دروست دەبێ

پۆڵەتیک پرێس

پەرلەمانتارێکی یەکێتی دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عێراق وتی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم وەكو خۆی جێبەجێ دەكەن، دۆسیەی نەوتی هەرێم بگەڕێتەوە بەغدا ڕایگەیاند، نەوتمان نەمێنێ، یەکڕیزی حیزبەکان دروست دەبێ.

عەباس فەتاح پەرلەمانتاری یەکێتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، ئەگەر عێراق بڕیارەکە جێبەجێ بکات و فایلی نەوتەکە بباتەو لای خۆی ئەوا بێگومان لایەنە کوردیەکانیش کێشەیانلەگەڵ یەکتر نامێنێت و موچەخۆرانیش دوودلیان کۆتای دێت و پڕۆژەکانیش دەست پێ دەکاتەوەو. لە شەڕەجوێنیش ڕزگارمان دەبێت و کەسیش براگەورەنابێت.

لە 15ی شوباتی 2022، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یاسای نەوت و گازی ساڵی 2007ی هەرێمی كوردستانی بە نادەستووری لەقەڵەمدا و داوایكرد بەرهەمەكانی نەوتی رادەستی بەغدا بكرێت. ئەو بڕیارە لەلایەن سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە رەتكرایەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا