پۆڵه‌تیك پرێس:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه كه تایبه‌ت بوو به پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجامنه‌دات.
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه په‌رله‌مانی كورستان بڕیاریدا ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌باره‌ی پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆببێته‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بانگهێشتی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم بۆ به‌غدا بكات، به‌ڵام مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامنه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند.
مونا قه‌هوه‌چی ڕایگه‌یاند، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نووسراوى ئاماده‌كردووه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاوه‌كو شاندی دانوستاندنكارى هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌ت، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن.
تا ئێستا دیار نییه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی بۆ داواكارییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان چی ده‌بێت.
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ حكومه‌ت ده‌ڵێت “به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنە له‌سه‌ر پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كان، ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به ره‌وشی دارایى”.