وەزارەتی بازرگانی عێراق: گۆشت، مریشک و هێلکە بەنرخێکی هەرزان بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا پێشنیارێک بۆ فرۆشتنی ماددەی خۆراکی بەنرخی پاڵپشتیکراو لە بازاڕەکاندا بە هاوڵاتیان هەبوو، لە ئەمڕۆوە سێشەممە وەک یەکەم هەنگاو دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە5ی کانونی یەکەم، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد،” لەماوەی ڕابردوودا پێشنیارێک بۆ هەرزانکردنی نرخی مریشک، هێلکە و گۆشت لە بازاڕەکاندا هەبوو، ئەمڕۆ وەک یەکەم هەنگاو لە پارێزگای بەغدا و واست دەستیپێکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیاری فرۆشتنی ئەو ماددانە بەنرخی پاڵپشتیکراو هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا هەنگاوەکە لە بەغدا و واست دەستیپێکردووە و بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەت مریشکی بەستوو و هێلکە بەنرخی هەرزان بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت و نرخی ئەو دوو بەرهەمە بەکەمتر  %45ی نرخی بازاڕ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا