كازمی: كارەساتی ئەنفال پەڵەیەكی رەشە بە نێوچەوانی مرۆڤایەتییەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامێكی بەبۆنەی 33ی ساڵەی كارەساتی ئەنفالی كوردەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، تاوانی ئەنفال كە رژێمی پێشوو، دەرهەق بە گەلی كورد ئەنجامیدا، پەڵەیەكی رەشە بە نێوچەوانی مرۆڤایەتییەوە.

لە پەیامەكەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا هاتووە، كارەساتی ئەنفال دەیان هەزار قوربانی لێكەوتەوە و سەدان گوندی كوردنیشنیش خاپووركراون و دانیشتوانەكانی ئاوارەبوون.

باس لەوەشدەكات، ئەو كارەساتە بەئازار و پەڵەیەكی رەشە بە نێوچەوانی مرۆڤایەتییەوە.

كازمی دەشڵێت، “بەخەم و ئازارەوە، یادی ئەم تاوانە بە ئازارە دەكەینەوە و سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانە دادەنوێنین و بە یادكردنەوەی ئەو تاوانە، دەبێت هانی هەموو حكومەتەكان بدرێت لەوەی بە جیدی كار بكەن بۆ نەگەڕانەوەی دیكتاتۆریەت”.

رژێمی بەعس روخاو 33 ساڵ لەمەوبەرو لە ساڵی 1988 بە هەشت قۆناغ دەستی بە ئەنفالی كورد كردو بەهۆیەوە زیاتر لە 180 هەزار كەس بوونە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا