لەعێراق دەست بەسەر بڕێکی زۆر پێداویستی پزیشکی قاچاخدا دەگیرێت

ئەم بابەتە 17 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆری پێداویستی پزیشکی کە لەسوریاوە هاتبوون پوچەڵکرایەوە.

لەبەیاننامەیەکدا ئاژانسی هەواڵگری عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێزێک لەبەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی توانیویانە دەست بەسەر بڕێکی زۆری پێداویستی پزیشکیدا بگرن کە لەسوریاوە بەقاچاخ ڕەوانەی پارێزگای نەینەوا کرابوون.

بەپێی بەیاننامەکە، بڕی پێداویستییە بەقاچاخبراوەکان نزیکەی 300 کارتۆن پێداویستی پزیشکی بوون و ڕادەستی نوسینگەی ڕوبەڕوبوونەوەی تاوانی نەینەوا کراون.

هاوکات، ئەو هێزەی سەربە هەواڵگری سەربازی توانیوییەتی دووان لەهاوکارانی قاچاخچییەکان دەستگیربکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک