ئەوروپا ڤاكسینی فایزەری پەسەند كرد

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئەوروپا بۆ دەرمان رایگەیاند، لەئێستاوە بازاڕەكانی ئەوروپا دەتوانن ڤاكسینی فایزەر بكڕن و بەكاریبهێنن.

ئیمیر كوك بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئەوروپا بۆ دەرمان رایگەیاند، لیژنەی زانستی ئاژانسەكەیانرەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینەكەی فایزەر-بایۆنتیك دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستاوە دەتوانرێت ئەو ڤاكسینە لە ئەوروپا بەكاربهێنرێت.

پەسەندكردنی ئەو ڤاكسینەش لەلایەن دەزگا تەندروستییەكانی ئەوروپاوە دوای ئەو پێشكەوتنانە دێن كە كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە پەرەی زیاتری پێداوە.

پێشتریش دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكا دڵنیایدا لەوەی ئەنجامی توێژینەوەكان سەلماندوویانە كە ڤاكسینەكەی فایزەر – بایۆنتیك مەرجەكانی سەلامەتی و سەركەوتنی تێدایە.

لەماوەی رابردوشدا لەچەندین ویلایەتی ئەمریكا دەست بەدابەشكردنی ڤاكسینەكە كراو تائێستاش چەندین وڵاتی دیكەی جیهان هەوڵی بەدەستهێنانیان داوە.

هاوكات بەرپرسانی باڵای ئەمریكاش لەوانەش مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكاو جۆ بایدن كاندیدی دەرچووی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڤاكسینی فایزەر كوتران، ئەوەش وەك دڵنیاییەك بۆ هاوڵاتی كە ڤاكسینەكە كاریگەرو سەلامەتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا