کەشناسی: لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران و پروشە بەفر هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی کانونی دووەم، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەلاتی هەرێم لەگەڵ کەمێک نمە باران و پروشکە بەفری پچرپچر بۆ ماوەیەکی کەم لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، هەروەها دروستبوونی تەم لەناوچەکانی ناوەراست و رۆژئاوای هەرێم لەکاتەکانی بەیانی پاشان کاریگەری لاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

سبەی سێشەممە 16ی کانونی دووەم، ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور ئەگەری کەمێک نمە باران و پروشکە بەفر هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 13پلەى سیلیزى

سلێمانی : 11پلەى سیلیزى

دهۆک : 10پلەى سیلیزى

کەرکوک : 14پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 11پلەى سیلیزى

زاخۆ : 11پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3پلەى سیلیزى

سۆران : 9پلەى سیلیزى

گەرمیان : 17پلەى سیلیزى

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا