پووتین و شازادەی جێنشینی سعوودیە تاوتوێی پێشهاتەکانی رووسیایان کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان تاوتوێی پێشهاتەکانی هەفتەی رابردووی رووسیایان کرد.

کۆشکی کرملین لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی پوتین و بن سەلمان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە.

ئاماژە بەوە دراوە بن سەلمان پشتیوانی خۆی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکانی حکوومەتی رووسیا دەربڕیووە بە مەبەستی پاراستنی سیستەمی دەستووری و ئاسایشی هاووڵاتییان لە بەرامبەر گروپی ڤاگنەر بەهۆی رووداوەکانی 24 ی حوزەیران.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی چۆنێتیی بەرەوپێشتربردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش.

پوتین لە رێگای محەمەد بن سەلمانەوە پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی قوربانی لە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز و گەلی سعوودیە کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا