پۆڵەندا سنورەكانی لەگەڵ بیلاڕوسیا تەلەبەند دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە  https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری پۆڵەندا ڕایگەیاند، ئەوان ئاسایشی سنووری وڵاەتەكەیان بەهێز دەکەن بە بڵاوەپێکردنی هێزی زیاتر ئەویش بۆ وەستاندنی كۆچی بە لێشاوی کۆچبەران لەسنورەكانی بیلاڕوسیاوە بۆ ئەو وڵاتە و تەواوی سنورەكانیش تەلەبەند دەكەن.

ماریۆس بلاسزکزاک، وەزیری بەرگری پۆڵەندا باسی لەوەشكردووە، وڵاتەكەی دیوارێكی تەلبەند بەبەرزی دومەتر و نیو بەدرێژایی سنوری هۆڵەندا لەگەڵ بیلاڕوسیا دروست دەكات بۆ ئەوەی رێگری بكات لەچوونی كۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە.

راشیگەیاندووە، وڵاتەكەی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەو کۆچبەرە نایاساییانە دەنێرێت كە ماوەی دوو هەفتەیەلە ناوچە سنوورییەکان گیراون بەشی زۆریان ئەفغانی و عێراقین.

لەلایەكی دیكەوە هەر یەك لە وڵاتانی لیتوانیا، لاتڤیا و ئیستۆنیا لەگەڵ پۆڵەندا ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئابی 2021 بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەسەر دیاردەی كۆچی نایاسایی بڵاوكردەوەو تێیدا ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕوسیا تۆمەتباردەكەن بەوەی کە بە ئەنقەست کۆچبەران کە زۆربەیان ئەفغانی و عێراقین ڕەوانەی سنوری ئەو وڵاتانە دەكات و ئەوان بە “هێرشێکی دووبەرەکی بۆ سەر تەواوی یەکێتی ئەوروپا” ناوی دەبەن.

هەرلەو بەیاننامەهاوبەشدا، هەر چوار وڵات بانگەوازێکیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) کردووەو رایانگەیاندووە “بەکارهێنانی کۆچبەران بۆ نائارامکردنی وڵاتانی دراوسێ پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە” هاوكات داوا دەكەن نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەوتنەکان بخوێنێتەوە.

پێشتریش سەرۆکی بیلاڕوسیا رایگەیاند، چیتر ڕێگری لە کۆچبەران ناکات بۆ چوونە ناو خاکی یەکێتی ئەوروپا.

چەند رۆژێك لەمەو پێش حکومەتی پۆڵەندا ڕایگەیاند، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا دووهەزارو100 کۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە هەوڵی چوونە ناو پۆڵەندایانداوە و 800 کەسیش چوونەتە ناو ناوەندەکانی ئەو وڵاتە و لە شوێنەدیاریكراوەكاندا نیشتەجێکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا