سكرتێری گشتی ناتۆ لەسەر دۆخی كۆچبەران هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، بەهۆی رووداوەكانی سنووری بێلاڕوسیاوە ژیانی كۆچبەران لە مەترسیدایە و داوا دەكات بە زووترین كات چارەسەری ئەو دۆخە بكرێت.

یان ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایگەیاند، نیگەرانین لە هەڵوێستەكانی سەرۆكی بێلاڕوسیا بەوەی كۆچبەران بەكاردەهێنێت بۆ فشارخستنە سەر وڵاتانی دیكە و بەهۆی رەفتارەكانی لۆكاشینكۆ ژیانی هەزاران كۆچبەر لە مەترسیدایە.

وتیشی: ئەوەی لۆكاشینكۆ دەیكات بەكارهێنان و ئاڕاستەكردنی كۆچبەرانە وەك چەكێك دژی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا.

ئەوەشی خستەڕوو، ناتۆ لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی كۆچبەران دەكات و پشتیوانی خۆی بۆ پۆڵەندا و وڵاتانی هاوپەیمان دووپات دەكاتەوە.

ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە شەپۆلێكی گەورەی كۆچبەران رووی لە سنووری پۆڵەندا كردووە و حكومەتی ئەو وڵاتەش رێگا نادات كۆچبەران لە رێگای وڵاتەكەیەوە بچنە وڵاتانی ئەوروپا.

لە ساڵی 2015دا 1.3 ملیۆن كۆچبەر لە وڵاتانی ئەوروپادا داوای مافی كۆچبەرییان كرد؛ 442 هەزار داواكاری لە ئەڵمانیا، 71 هەزار داواكاری لە فەرەنسا و 39 هەزاریش لە بەریتانیا.

ساڵی رابردوو بەهۆی كۆرۆناوە ژمارەكە دابەزی، بەڵام 2021 جارێكی دیكە ژمارەی ئەو كەسانە زیادیكردووە كە دەچنە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا و داوای مافی مانەوە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا