پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لەپێناو سەلامەتی شۆفێران و هاوڵاتیان کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە22ی ئاب، هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند،” ڕێنماییەکان بۆ زیاتر دڵنیابوونە لە سەلامەتی شۆفێران و هاوڵاتیان”، و داوادەکات هەموو لایەک پێوەی پابەندبن.
بەپێی ڕێنماییەکان، ئەم کارانە لەسەر شەقامە خێراکان قەدەغەیە:
-وەستان و چاوەڕێكردن بەبێ هۆكاری لەناكاو.
-گەڕانەوە بە بەگ بە هەمو شێوەیەك.
-نابێت پیادەڕۆیان لەسەر شەقامی خێرا بپەڕنەوە، مەگەر پردەكان بەكاربهێنن.
-كڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەسەر شەقامە خێراكان.
-ڕۆیشتنی ئەو سوارڕۆیانەی كە خێراییان لە 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا كەمترە.
-ڕۆیشتنی سوارڕۆكانی بیناسازی و كشتوكاڵی وەكو تراكتۆر و دەڕاسە و گرێدەر و شۆڤڵ و تەنانەت بۆ مەودای چەند مەترێكیش، بەڵكو دەبێت بە ئامێری هەڵگرتنی تایبەت بگوازرێنەوە.
-پێچاوپێچكردن و تەڕناش و كێبڕكێ.
-بەكارهێنانی مۆبایل و سۆشیالمیدیا.
-پێچكردنەوە لە شوێنە تایبەتەكانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرا یان هەر دەرچەیەكی دیكەی فریاگوزاری.
-هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین.
-لێدانی فوللایت.
-لێخوڕینی پایسكیل و مۆپید و سكۆتەر و ماتۆڕی سێتایە.