ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئەڵمانیا راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی سۆشیاڵ دیموکرات توانی %25.7ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا بەدەستبهێنێت و ببێتە براوە و پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵیش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

بەپێی ئەنجامە فەرمییە یەکەمییەکان کە لەلایەن لیژنەی هەڵبژاردنی فیدڕاڵی ئەڵمانیا راگەیەندرا، پارتی سۆشیاڵ دیموکرات %25.7ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەڵمانیای بەدەستهێنا و پارتی پارێزگارانیش %24.1ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

پێشتریش ئۆلاڤ شولتز، کاندیدی سۆشیاڵ دیموکراتەکان ئاماژەی بەوەکرد، “هاوڵاتیان گۆڕانکارییان دەوێت، ئەوان دەیانەوێت کاندیدی پارتی سۆشیاڵ دیموکرات ببێتە راوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا”.

رۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو تیایدا پارتی سۆشیاڵ دیموکرات و پارتی پارێزگاران لە ململانێیەکی بەهێزدا بوون بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکەی ئەنگێلا مێرکڵ، لەدوای ئەوەی بڕیاریدا دوای 16 ساڵ خزمەت، واز لە پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا