تاران ئامادەیە بۆ خولی پێنجەمی دانوستان لەگەڵ ڕیاز

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی خولی پێنجەمی دانوستا لەگەڵ سعودیە لە بەغدا، ئاماژەی بەوەشدا گفتوگۆکانی نێوان ئەو دوولایەنە بەرەوپێشەوە دەڕوات.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە خولی پێنجەمی دانوستان لەگەڵ سعودیە لە بەغدای پایتەتی عێراق، ئاماژەی بەوەشدا چارەسەری جیاوازییەکان لەگەڵ ڕیاز تەنها لە ڕێگەی گفتوگۆوە دەبێت، بۆ بەرژەوەندی هەردوو ناوچەکەو وڵات و جیهانیش.

لە موەی ڕابردوودا، ئەمیر عەبدوڵایان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سعودیە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی ڤیزا بە سێ دیپلۆماتکار ئەمەش مانای باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا