لە ڕۆژئاوای کوردستان گفتوگۆ لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانی کوردەکان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ دیداری نێوان ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و جێگری نێردراوی ئەمریکا لەسوریا.

ئەو سەرچاوەیە بەمیدیاکانی ناوچەکەی ڕاگەیاند، دیدارەکە لەم هەفتەیەدا لەنێوان هەرسێ لایەندا لەبنکەی سەربازی حەسەکە ئەنجامدەدرێت و تیایدا گفتوگۆ لەسەر دانوستانی کوردەکان دەکرێت کەماوەی چەند مانگێکە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

سەرەتای مانگی نیسانی رابردوو، بەسەرپەرشتی مەزڵوم عەبدی و بەئاگاداری ئەمریکییەکان لەناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی ئۆپۆزسیۆن کە پێکهاتووە لە 16 پارت و پارتەکانی یەکینەی نیشتیمانی کورد کە 25 پارت و بزوتنەوەی سیاسی لەخۆدەگرێت، دەستیانکرد بە دانوستان بەمەبەستی یەکبوونی پۆلەکانی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان و بەشداریکردنی ئەنجومەنی کورد لەئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا.

لەمیانی قۆناغەکانی پێشووی دانوستانەکان، هەردوو بەرە گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر دۆکیومێنتێکی سیاسی و دامەزراندنی مەرجەعیەتێکی سیاسی لەنێوان هەردوولا بەمەبەستی دامەزراندنی ئیدارەی هاوبەش لەناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا