فەرید ئەسەسەرد: یەکێتی نەبووەتە بەشێک لەشەڕی توركیا و ناشبێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ڕەنگە پارتی ببێتە بەشێک لەشەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە، بەڵام تائێستا یەکێتی نەبووەتە بەشێک لەو شەڕە و ناشبێت.

فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەدەنگی ئەمریكای وتووە، گەورەترین گرفتی هەرێم نەبوونی تێڕوانینێکی یەکگرتووە سەبارەت بەشەڕی پەکەکە، بەتێڕوانینی یەکێتی، ئەم شەڕە، شەڕی ئێمە نیە لەهەرێم، ئێمە نەپشتگیری تورکیا و نە پشتگیری پەکەکە دەکەین، دژایەتی هیچ لایەکیشیان ناکەین، دەمانەوێت ئەم شەڕە لێمانەوە دووربێت، نامانەوێت تێوەی بگلێین.”

هاوکات سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی شەڕەکە بۆ ناوچە سنورییەکانی پشدەر و ئەو سنورانەی کە یەكێتی تێیدا باڵادەستە، ئەسەسەرد دەڵێت، “ئەوکات بڕیاردەدەین، بەڵام ئەوەندەی پێمان بکرێت، هەوڵ دەدەین ناوچەکانمان دوور بێت لەو شەڕە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ستراتیژیەتی تورکیا لەشەڕی ئەمجارەی پەکەکەدا ڕوون نیە، گەر بەو جۆرە لەمەسەلەکە بڕوانین، تورکیا دەیەوێت گورز لەپەکەکە بوەشێنێت، تورکیا یەکەمجاری نیە گورز دەوەشێنێت و نەیتوانیوە پەکەکە لەناوبەرێت، ئەم شەڕە درێژەپێدانی شەڕەکانی پێشووە، تورکیا هەوڵ دەدات تەنگ بەپەکەکە هەڵچنێت.

بەبڕوای فەرید ئەسەسەرد، تورکیا گەر هێز تا سنوری هەولێر بهێنێت، مەسەلەکە زۆر ئاڵۆز دەبێت.

جەختیکردووەتەوە “تورکەکان دەزانن بەهاتنیان بەرەو هەولێر، ڕەنگە هەموو پلانەکانیان لێ تێکبچێت، چونكە ستراتیژیەتی شەڕەکە دیارنیە، گەر مەبەستەکە بۆ لەناوبردنی پەکەکە بێت، پەکەکە دەمێنێتەوە و ڕەنگە ڕێوشوێنی تازە بەکار بهێنێت”.

دەربارەی پرسی هەڵبژاردنەکانی عێراق و پۆستی سەرۆک کۆمار، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردووە، یەكێتی هەوڵی بەدەستهێنانەوەی ئەو پۆستە دەدات، بەتایبەت پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد، سەرۆک پەرلەمان بۆ سونە و سەرۆک وەزیران بۆ شیعە لەعێراق دا بووەتە عورف، دەستکاریکردنی ئەم سێ کوچکە بۆ عێراق باش نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا