پۆڵەتیك پرێس
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات لەبارەی كەیسی سزادراوانی بادینان هەڕەشەی باسكردنی “زۆربابەت” دەكات و باس لەوە دەكات، ئەوەی رویداوە رونە و هەوڵی چەند كەسێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان كراوەتە ئامانج.
لە راگەیەنراوێكدا مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند: سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوە لە بارەی كەیسی چەند كەسێك، بەپێویستی دەزانین رێز لە دام و دەزگاكانی دادوەری و سەروەری یاسا بگیرێت، دەستوەردان لە كاروباری دادگاكان و بەسیاسی كردنی بابەتەكان سوود بە بارودۆخەكە ناگەیەنێ.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە: ئەوەی رویداوە رونە، دوای لێكۆڵینەوەی یاسایی لەلایەن لایەنە یاسایی و پەیوەندارەكان بە پشت بەستن بەو بەڵگانەی بەردەستیان هەوڵی چەند كەسێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان كراوەتە ئامانج، بۆیە باشترە لێگەڕێین دامەزراوە یاساییەكان كاری خۆیان بكەن و رێز لە رۆڵیان بگرین.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەگەر هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیە بن بابەتەكان بە سیاسی بكرێن و زیاتر وەكو بانگەشەی هەڵبژاردن و چەواشەكاری بخرێنە بەرچاوی هاوڵاتیان، ئێمەش لە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین.
دادگای پێداچوونەوە بە بڕیاری ژمارە (468) لە بەرواری (28_4_2021) تایبەت بە پێداچوونەوە بە بڕیاری دادگای (تاوانەكانی هەولێر2) بڕیارەكەی دادگای پەسەندكرد كە بریتیە لە سزادانی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی بۆ هەریەكێكیان.