پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت، تا ئێستا روون نیە بڕیارەكەی رەوتی سەدر بۆ كشانەوەی لە هەڵبژاردن بڕیاری كۆتاییانە یان نا، چونكە بە فەرمی هیچیان بە كۆمسیۆن نەوتووە، ئاماژە بەوەشدەكات ئەوان تەنها گفتوگۆیان هەبووە لەگەڵ رەوتی سەدر نەك رێككەوتن و هاوپەیمانێتی.
خەسرەو گۆڕان، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هێشتا دیارنیە رەوتی سەدر لەسەر بڕیاری كشانەوەیان لە حكومەت بەردەوام دەبن یان ، چونكە بە فەرمی هیچیان بە كۆمسیۆن نەوتووە.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی وتی: ئەو بڕیارە تایبەتە بەخۆیان چونكە هەرلایەنێكی سیاسی ئازادە لەوەی چۆن بیر دەكاتەوە، لەگەڵ ئەوەی سائیرون هێزێكی كاریگەرە و رۆڵی هەیە.
وتیشی: وەكو پارتی تەنها لەگەڵ رەوتی سەدر كۆنەبووینەتەوە، لەگەڵ زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییەكان كۆبووینەتەوە، وەكو رەوتی حیكمە و سوننەكان، بەڵام ئێمە هیچ هاوپەیمانیەكی فەرمی تۆماركراومان لەگەڵ كەس نییە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆماركرابێت.