پۆڵەتیک پرێس ڕێککەوتنێکی نهێنی و مەترسیداری پارتی لەگەڵ کازمی ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی دیموکراتی کوردستان و مستەفا کازمی لەهەوڵی ڕێکەوتنێکی نهێنیدان بۆئەوەی پارێزگاری کەرکوک بدرێتە پارتی، لەبەرامبەردا پارتی پاڵپشتی لە کازمی بکات بۆ وەرگرتنەوەی ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

جاسم بەیاتی، سەرکردەی تورکمان لە میانی لێدوانێکدا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، پارێزگاری کەرکوک و گەڕانەوەی پارتی بووەتە کارتی دانوستان، بەشێوەیەک کە پارتی ئەو پۆستەی هاوتا کردووە بە ویلایەتی دووەمی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە.

جاسم بەیاتی وتوشیەتی “ڕێککەوتنێکی مەترسیدار بەڕێوەیە، بەشێوەیەک هەر کەس و لایەنێک لەسەر کەرکوک سازش بکات، ئەوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان نزیکدەبێتەوە”.

هەر بەوتەی ئەو سەرکردە تورکمانە، “کازمی سازشی زۆر بۆ پارتی دەکات لەپێناو وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا