بەرپرسێكی پارتی: هەڵبژاردن دوابخرێت عێراق تووشی شەڕی ناوخۆ دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە سنوری ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی/ هەڵەبجەی پارتی دیموكرات دەڵێت، ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10ی تشرینی یەكەم نەكرێت، ئاڵۆزی زیاتر دروست دەبێت و دوور نییە بەرەو كارەساتێكی شەڕی ناوخۆ نەڕۆین.

رزگار ئەژی گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە سنوری ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی/ هەڵەبجەی پارتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بۆچوونی ئێمە و خواستی ئێمە و ئامادەكارییەكانی ئێمە بەو ئاراستەیە كە هەڵبژاردن لە 10ی تشرینی یەكەم ئەنجام دەدرێت، ئەم هەڵبژاردنەش لە ژێر فشاری خۆپیشاندەرانی عێراقی بڕیاری لەسەر دراوە، بۆیە ئەوەندەی فشاری شەقام رۆڵی هەیە بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردنەكە، هێزە سیاسییەكان ئەو فشارەیان نیە كە هەڵبژاردن دوابخرێت.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە سنوری سلێمانی/هەڵەبجە وتی: ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە نەكرێت، پشێوی دروست دەبێت، لەوانەیە جارێكی دیكە خۆپیشاندەران بڕژێنەوە سەر شەقام و ئاڵۆزی زیاتر دروست ببێت، دوورنییە بەرەوشەڕی ناوخۆ بڕۆین.

بڕیارە لە 10/10/2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت، ژمارەیەك هێز و لایەنی سیاسی عێراقی بڕیاریانداوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكە نەكەن و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش دەڵێت، هیچ هێز و لایەنێكی سیاسی داواكاری بۆ پاشگەزبوونەوە لە هەڵبژاردن پێشكەش نەكردوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا