پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2022 کونسوڵی یۆنان سەردانی قائیمقامی سلێمانی کرد.
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی لەدیوانی قائیمقامیەت پێشوازی له‌كونسوڵی یۆنان و چوار پرۆفیسۆری زانكۆی ئه‌سینا کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، شاندەکەی یۆنان بەمەبەستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر و گواستنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی كلتوری و ڕۆشنبیری یۆنان و سلێمانی سه‌ردانی قائیمقامی سلێمانیان كردووە.
هاوکات، لەدیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەربارەی ئه‌زمونی پێشكه‌وتووی هه‌ردولا و گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندی نیوان یۆنان و سلێمانی.