حەوت زانكۆی كوردستان یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن ئیمزا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەریەك لە زانكۆكانی (كۆیە، سۆران، گەرمیان، زاخۆ، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و چەرموو)، یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان وەك نەخشە ڕێگای كاركردنیان ئیمزاكرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: رۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی 6_2_2023 بەسەرپەرشتی و ئامادەبونی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە ڕێوڕەسمێكدا لە زانكۆی كۆیە، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان حەوت زانكۆی كوردستان ئیمزاكرا.

لە ڕێوڕەسمەكەدا كە بریكاری وەزارەت و سەرۆك زانكۆكانی (كۆیە، سۆران، گەرمیان، زاخۆ، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و چەرموو) ئامادەیبون، لە وتەیەكدا وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: دەستپێشخەری ئەم حەوت زانكۆیە دەبێتە چوارچێوەیەكی گرنگ بۆ هەماهەنگی لە بوارەكانی كارو چالاكی زانستی و ئەنجامدانی كۆنفرانس و هەماهەنگی لە كردنەوەی خوێندنی باڵا و سودوەرگرتن لەژێرخان و تونا مرۆییەكانی نێوان زانكۆكان و ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و خوێندكاران و كاری پێكەوەیی بۆ بەدەستهێنانی گرانتی نێودەوڵەتی، هەروەها ئەنجامدانی چالاكی هونەری و كەلتوری و وەرزشی و ڕەخساندنی زەمینەی توێژینەوەی زانستی هاوبەش.

د. ئارام محەمەد قادر وتیشی: ئەم هەنگاوە لەسەر ئاستی نەتەوەیی گرنگە بۆ پێكەوە بەستنەوەی زیاتری ناوچاكانی كوردستان لە زاخۆوە تا خانەقین، هەروەها ئەم دەستپێشخەرییە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی هەر زانكۆیەك ناسنامەی زانستی خۆی بپارێزێت و لایەنی بەهێزی ناسنامەی زانستی خۆی بەهێزتر بكات.

یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان حەوت زانكۆی كوردستان بۆ ماوەی پێنج ساڵ كاری پێ دەكرێت و دەشكرێت لەدوای ئەو ماوەیە بە ڕێككەوتنی لایەنە بەشداربوەكان درێژ بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا