ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە، بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە12ی ئادار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا گفتوگۆ لەسەر حەوت پڕۆژەیاسا دەکرێت، بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە کارنامەکەدا نییە.

بەپێی کارنامەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، بەدواداچوون بۆ ئەو تانانە دەکرێت لەبارەی ڕاستی و دروستی بەئەندامبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، دواتر دەنگ دەدرێت لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواری دووەمی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەئەندامبوونی عێراق لە ڕێککەوتننامەی پەیوەست بە پێشانگاکانی نێودەوڵەتیی پاریس و پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەزگای شەهیدان دەکرێت.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی ماڵ و موڵکی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق و گفتوگۆ لەسەر خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بەئەندامبوونی عێراق لە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی زەیتی زەیتون دەکرێت، کۆتا تەوەری کۆبوونەوەکەش بریتیی دەبێت لە گفتوگۆکردن  لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی داهاتەکانی گەندەڵی، کە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە پێشکەشکراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا