بایدن لەیەكەم رۆژی دەستبەكاربوونیدا 15 بڕیاری دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لەیەكەم ڕۆژی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئەمریكا واژۆی لەسەر 15 بڕیاری گرنگ كرد، یەكێك لە بڕیارەكانیش تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی كشانەوەی ئەمریكا لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی.

جین پساكی وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاندووە، جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا بڕیاریدا ئەمریكا بگەڕێتەوە سەر پابەندبوونەكانی خۆی بەپێی رێككەوتننامەی كەشوهەوای پاریس، هەروەها بڕیاریداوە بەدرێژكردنەوەی ماوەی قەرزی خوێندن.

باسی لەوەشكرد، بایدن چەند بڕیارێكی دیكەی داوە لەوانەش، باری نائاسایی لەسەر سنووری ئەمریكا – مەكسیك لابرد و كۆمەكی فیدڕاڵی بۆ دروستكردنی دیواری سنووری لەگەڵ مەكسیك لابرد، هەروەها بڕیاریداوە بدروستكردنی هێڵی بۆری كیستۆن XL ی لەسەر سنووری وڵاتەكەی و كەنەدا رابگرێت .

هاوكات بایدن واژۆی لەسەر بەهێزكردنی پرۆگرامی پاراستنی منداڵانی كۆچبەر كردووە كە تێیدا داوای لێخۆشبوونی دیپۆرتی كاتی بۆ ئەو گەنجانە دەكات كە بە منداڵی چوونەتە ناو ئەمریكاوە.

دوای ئەوەی لەهەڵبژاردنی تشرینی دووەمی ساڵی رابردو سەركەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكادا بەدەستهێنا، جۆ بایدن لە رۆژی 20 ئەم مانگە وەك 46 هەمین سەرۆكی ئەمریكا سوێندی یاسایی خوارد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا